دکتر شهریار پیرانی

پوست و مو


هایفوتراپی

آموزش

لاغری موضعی باکرایو لیپو

تغذ یه ورژیم درمانی

SKIN CARE

فرم دهی باسن

( PRP ) سلول درمانی یا مزوت

لاغری موضعی

ئەندام رێکی و کالۆری

لەش و لاری رێک و کێشی گونجاو خولیای زۆربەی ئەو کەسانەیە کە گرنگی ئەدەن بە خۆیان و بە تەندروستیان .ئەندام رێکی پەیوەندی راستەوخۆی هەیە لەگەڵ کالۆری بەکارهاتوو و چالاکی و کاتێک کە هاوسەنگی نێوان ئەو دووە تێک بچێ ، قەڵەوی یان لاوازی روو ئەدات . خۆراکی گونجاو بە ئاگاداری لە کالۆری ئەو خۆراکەی رۆژانە دەیخۆین رۆڵی کاریگەری هەیە لە رێک و پێکی ئەندامدا.

زۆربەی ئەو کەسانەی رۆژانە روودەکەنە کلینیکەکانی لاوازبوون ئاگاداری بڕی کالۆری ئەو ماددە خۆراکیانە نین کە دەیخۆن یان زانیاریەکانیان نادروستە. بۆ نمونە کەسانێک هەن کە بڕیاریان داوە خۆیان لاواز کەن ، یەکەم شت کە رووی تێدەکەن میوە و وشکە میوەیە(لەتکە) دەخۆن لە کاتێکدا کە کالۆری ئەم جۆرە خۆراکانە 4 تا 6 ئەوەندەی چەشنی تازەکەیەتی.یان کەشک کە کەوچکێکی یەکسانە بە هێلکەیەکی کوڵاو یان کافی میکس کە 100 گڕەمی 450 کالۆری هەیە .
هەندێ کەس بە هەڵە رژیمە خۆراکیەکان بەکاردێنن کە دەرەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە . پارێزکردن لە خواردنیش جۆرێک وەسوەسە بوون و چڵێسی بۆ ئەو خۆراکیانەی بەدواوە دەبێت . کەواتە دەبێ هەموو گروپە خۆراکیەکان سوودیان لێوەرگیردرێ .
چۆنیەتی حیساب کردنی کالۆری

بۆ ئافرەتان :
(7.4 لێکدانی لە تەمەن) ( 1.8 لێکدانی لە باڵا) + (9.6 لێکدانی لە کێش ) + 655
بۆ پیاوان :
(6.8 لێکدانی لە تەمەن ) ( 5 لێکدانی لە باڵا ) + ( 13.7 لێکدانی لە کێش ) +66
یان دەتوانین کێشەکە بکەین بە پاوند و لە رەقەمی 10 زەڕبی بکەین . هەر پاوندێک 453.56 کیلۆیە .
بۆ وێنە ئەگەر کەسێک بیهەوێ بە کێشی 75 کیلۆ بگات 75 کیلۆکە دەکەین بە گڕەم 75000=1000x75 و 7500تەقسیم 453.56 کە دەبێتە 165 . کالۆری بە کارهێنراوی ئەو کەسە دەبێتە 1650. (1650=165x10) .کالۆری بەکارهاتوو دەبێ بەسەر سێ ژەمی سەرەکی و سێ نێوان ژەم بەش بکەین .

چەند خاڵی سەرەکی :
1- بە شێنەیی و بە ئارامی نان بخۆن و تەواو بیجوون .
2- دەفری بچووک بەکار بێنن .
3- لە رژێمی تاکە خۆراکی دووری بکەین .
بۆ ئاگاداری لە کالۆری مادە خۆراکیەکان سەردانی خشتەی کالۆریەکان بکەن .


آدرس مطب : تهران خ ولی عصر روبروی جام جم کوچه خرسند پ 76 طبقه دوم واحد 6
تلفن : 26201037 - 021

نظرات کاربران درباره این مطلب :

برای متن پیام فقط از حروف فارسی استفاده کنید .
این فرم صرفا جهت دریافت نظرات ، پیشنهادات و انتقادات کاربران در مورد مطلب فوق میباشد .
به سوالات پزشکی در این بخش پاسخ داده نمیشود .
از ارسال پیام های تبلیغاتی در این بخش خودداری نمایید .
حداکثر طول مجاز برای متن پیام 500 کاراکتر است .
نام و فامیل :
تلفن :
ایمیل :
متن پیـام :
خدمات لیزر پوستگالري عكسدر ایرانprp-درمان آکنه اسکار وزخمدرمان جدید بيماري هاي مفcontact usدرمان غیر دارویی آکنهMesotherapyریزش مو 1لاغری و تناسب اندامریزش مو 2مزوترا پی کلاسیکریزش مو منطقه اینقش ضد آفتاب در آهسته شدنراهنمای رژیمیهایفوتراپیشوره سربیوگرافیمطالب و مقالاتتماس بامابخش کردیتناسب اندام وكالريصفحه اصلیجوانسازی پوست - قسمت اولسوالات پزشکیجوانسازی پوست - قسمت دومپیامهای کاربرانجدول کالری موجود در مواد سایتهای دیگر