ئالۆپسی ئارێتا نەخۆشیەکی باوی بێ نیشانەیە کە بە دەسپێکی کتوپڕ و خێرای وەرینی قژ لە شوێنێکی دیاریکراو و زیاتر خڕ خۆی دەردەخات . ئەم نەخۆشیە لە تەمەنی 4 تا 40 ساڵیەوە سەرهەڵئەدات . لە 10% تا 30% ی نەخۆشەکان پێشینەی بنەماڵەییان هەیە . زۆربەی نەخۆشیەکان وەرینی کتوپڕی قژەکانیان لە چەندینه شوێنی 1 تا 4 سەنتی مەتری لەسەر پێست راپۆرت ئەدەن .
پێستەکە لووس و سپیە ، یان بۆی هەیە هەندێ مووی کەم و کورتی لەسەر بێت . لاسکی قژ لە ئالۆپسی ئارێتا بە باشی خۆی نەگرتووە و کاتێک دەگاتە سەر پێست دەشکێ .لەوانەیە بێ هیچ چارەسەرێک روانەوەی موو لە ماوەی 1 تا 3 مانگ دەست پێ بێت . لەوانەشە وەرینی موو لە هەمان شوێن یان جێگەی دیکە ئەنجام بێت . قژی نوێ زۆربەی جاران هەمان رەنگ و جنسی هەیە بەڵام لەوانەیە باریک و سپی بێت .
دوو جۆری دیکەی وەرینی قژ هەیە :
1- وەرینی بەتەواوەتی قژی سەر ( ئالۆپسی توتالیس ) کە زیاتر لە گەنجاندا دەبینرێ .
2- وەرینی هەموو موویەکی لەش ( ئالۆپسی یوونیڤێرساڵ ) لە سەتی 10 تا سەتی 20 ی توشبواندا لەوانەیە نینۆکەکانیش تووش بن .
هۆکار : لە زۆربەی حاڵەتەکاندا هۆکار دیار نیە . بەڵام لە رێژەیەکدا لەوانەیە ئالۆپسی ئارێتا لە گەڵ ئەم نەخۆشیانەدا بێت :
ئاتوپی ( بریتی لە رینتی ئالرژیک ، رەبۆ و دێرماتیک ئاتوپیک ) ، کولیتی ئولسراتیڤ ، ڤیتیلگۆ ، نەخۆشیەکانی تیرۆئید و .... لە هەندێ کەس دا دڵەراوکە و کێشەی دەروونی و رۆحیش لە ئارادایە.
چارەسەری : شێوازی کلاسیک ، کۆرتۆنی بەدەرزی و لێدان لە شوێنەکە ، ماینۆکسیدیل و .....
خانە دەرمانی : ئەم شێوازە بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە شێوازێکی نوێیە، جێگەیەکی نوێی لەم نەخۆشیەدا هەیە و بەلەبەرچاوگرتنی کاریگەربوونی لە وڵاتانی دیکەدا ئەنجامی باشی هەیە .
ناساندنی نەخۆشێک : خانمێکی 24 ساڵان کە لە نزیکەی 4 ساڵ لەمەوبەرەوە تووووشی ئالپسی ئارێتا ببوو و لەو ماوەیەدا چارەسەری جیاجیای بۆ کرابوو و بەداخەوە ئەنجامێکی نەدابوو . کاتێک هاتە کلینیک بنەماڵەکەی هیوابڕوا ببوون .
ئەو بە شێوازی خانە دەرمانی لە دو جاردا مانگی خەزەڵوەری 1390 و خەرمانانی 1391چارەسەی بۆکرا و بە گەڕانەوە بۆ وێنەکانی، ئەنجامەکەی لە مانگی خەرمانانی 1391دا تەواو دیارە . وێنەی دوایی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی رەشەمەی 1391 و قژەکان بەتەواوی هاتوونەوە دەر .
آدرس مطب : تهران خ ولی عصر روبروی جام جم کوچه خرسند پ 76 طبقه دوم واحد 6
تلفن : 26201037 - 021