یەکێک لە شێوازەکانی چارەسەری وەرینی قژ ، چاندنی قژە . لەم شێوازەدا لە بەشی پشتەوەی سەر کە لە ژێر کارتێکەری ھۆرمۆندا نیە و پێی دەگوترێ بانکی موو ، تاڵە موو ھەڵدەگیرێ و لەسەر ئەو شوێنەی کە تووشی وەرین ھاتووە ، دەچێندرێ .
چ کەسانێک بۆ چاندنی قژ گونجاون؟
1- ئەو کەسانە کە بە ھۆکاری ھۆرمۆنیەوە قژیان وەریوە .
2- ئەو کەسە دەبێ لە پشتەوەی سەری قژی پڕ و باش و سالمی ھەبێت .
3- لە پیاواندا دەبێ پرۆسەی وەرینی قژ تۆکمە و تەواو بووبێت ، لە کەسانێکدا کە ھێشتا تاسی و وەرینی قژ تەواو نەبووە و ئەگەری گۆڕانی تاسیەکە ھەیە ، ( تەمەنی نێوان 18 تا 25 ساڵ ) پێشبینی ھێڵی تاسی ناکرێ و ئیمکانی ھەیە دوای چاندنەکە بە زۆربوونی وەرینی قژ ، ئەو شوێنە بێ تووک بێت و رەوشێکی نالەبار و نەگونجاو بێتە دێ .
4- لە کەسانێکدا کە برۆی تەنک یان باریکیان ھەیە.
5- شوێنە بێتووکەکانی بە ھۆی سکاری شوێنی سووتان یان برینی جۆربەجۆر .
6- پڕکردنی سمێڵ و ردێن بۆ جوانی .
چەشنەکانی چاندنی قژ
FUT
لەم شێوازەدا توێژاڵێک لە بەشی پشتە سەر کە پڕ لە موویە جیادەکرێتەوە کە ھەڵگری 1500 تا 2500 گرافتە واتە 7000 تا 9000 تاڵە موو . شوێنی گرافتەکە بە ھۆی تەقەڵی زۆر ورد چاک دەکرێتەوە . دەبێ شوێنی ھەڵگرتنەکە لە ئاڕاستەی روانی قژەکاندا بێت تا شوێنی چاکبوونەوە دیار نەبێت . گرافتەکانی فولیکولی موو بە شێوەی یەکەی یە ک ، دوو یان سێ تاڵی جیادەکرێنەوە و ئامادەی چاندن دەبن . لەم شێوازەدا پێوسیتی بە تاشینی تێکڕای قژەکانی سەر ناکات و خێرایی کاری چاندنەکە و کاتی کەمتر لە باشیەکانی ئەم شێوازەیە . بانکی موو کەمتر زیانی پێدەگات و بڕێکی زور موو ھەڵدەگێردرێ .
FIT
لەم شێوازەدا بە ھۆی پانچ لە بەشی بانکی موو کە زیاتر لە پشتەسەر و سەرگوێچکەکان ھەڵدەبژێردرێ و قژە ھەڵگیراوەکان سەرلەنوێ بە ھۆی پانچەوە دەچێندرێن . لەم شێوازەدا قژەکان دەبێ بتاشرێن و ئەم شێوازە کاتی زۆری دەوێ . ئەگەر نەخۆش نەیھەوێ شوێنی سکار ی نەشتەرکاری و تەقەڵی ھەبێت ، ئەوەیان شێوازێکی باشە .
پرۆسەی چاندنی قژ :
چاندنی قژ بە شێوەی سەرپێیی بە سڕکردنی شوێنەکەیە . دوای چاندنی قژ بۆ ماوەی یەک دوو رۆژ شوێنەکە برین پێچ دەکرێ و رۆژی دواتر لادەبرێ و شوێنەکە دەشۆردرێ . لە رۆژی دووھەمەوە ئەو کەسە دەتوانێ خۆی بشوات . لە شوێنی چاندنەکە ئیمکانی پێکھاتنی ھەندێ ھەڵتۆپاوی و ھەوکردن ھەیە کە نابێ دەسکاری بکرێن و تا 12 رۆژ بۆخۆی ئاسەواری نامێنێ .
قژە چێندراوەکان تا دوو حەوتە دێنەدەر و ھەڵئەدەن . لە حەوتەی سێھەمەوە بڕێکی زۆری قژەکان دەوەرن . ریشەی مووەکان زیندوون و لە حەوتەی ھەشتەمەوە قژی نوێ دێنەدەر کە سەرەتا تووکن . لە شەش مانگی یەکەمدا قژەکان تووکنن بەڵام تادێ قژەکان ئەستورتر دەبن و حاڵەتی ئاسایی بە خۆوە دەگرن .
ئیمکانی ھەیە لە ھەندێ کەسدا قژە چێنراوەکان تووشی وەرین ببن و قژەکانی دەوروبەری شوێنی چاندنەکە بێنە نێو باری حەسانەوە و وەرین زۆر بێت و ئەو کەسە بە کەم موو بێتە بەرچاو کە ئەم حاڵەتە کاتیە و قژەکان سەرلەنوێ دێنەوەدەر .
//////////////////////
آدرس مطب : تهران خ ولی عصر روبروی جام جم کوچه خرسند پ 76 طبقه دوم واحد 6
تلفن : 26201037 - 021